
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان، دۆستان، لایه‌نگران!
ئه‌مڕۆ 28 خه‌رمانانی 2707 کوردی، رێکه‌وتی 19 سێپتامبری 2007 زایینی، 16 ساڵی ته‌واو به سه‌ر تێرۆری رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی کورد، پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی رێبازی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، داهێنه‌ری چه‌مکه نوێیه‌کان، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان (یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی پێشوو)، کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا راده‌برێ.
16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکدا ته‌نیا 4 مانگ له دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان تێپه‌ڕیبوو، کاک سه‌عیدی خه‌باتگێڕ ، ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه له شاری سلێمانی که‌وته بۆسه‌ی تاقمێک له به‌کرێگیراوه تێرۆریسته‌کانی حکومه‌تی تاران، ته‌قه‌ی لێ‌کرا و به داخه‌وه هه‌ر له جێ‌دا گیانی سپارد. رۆژی دواتر له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵی هه‌ڤاڵان و دۆستان و نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، له گۆڕستانی "شێخ ئه‌حمه‌د"ی شاری سلێمانی به خاک ئه‌سپێردرا.
شه‌هید سه‌عید له حاڵێکدا ده‌ستی ره‌شی تێرۆری گه‌یشتێ که زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی 27 ساڵه‌ی له خه‌بات و تێکۆشان‌دا رابواردبوو، له ده‌مێکدا له‌خوێن گه‌وزا که پتر له هه‌ر وه‌ختێکی دیکه، بۆ خه‌بات له پێناو ئازادیی کورد و رزگاری کوردستاندا له جۆش و خرۆشدا بوو و رێکخراوێکی تازه دامه‌زراوی نه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رایه‌تی ده‌کرد.
کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ساڵی 1964 زایینی له گوندی "سه‌قزلوو"ی سه‌ر به شاری بۆکان، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. له ته‌مه‌نی6 ساڵییه‌وه له شاری بۆکان خرایه به‌ر خوێندن و تا دوایین رۆژی خوێندن له خوێندکاره هه‌ره زیره‌ک و به ناوبانگه‌کانی ئه‌و شاره بوو. له ساڵی 1978ه‌وه، هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێک و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران له دژی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا، هه‌رچه‌ند هێشتا زۆر لاو بوو، رووی له تێکۆشانی سیاسی کرد. کاک سه‌عید که ئه‌و ده‌م خوێندکارێکی ده‌بیرستانیی بوو، له رێکخستن و جۆشدانی خوێندکارانی ده‌بیرستان بۆ سازکردنی خۆپیشاندان له دژی رێژیم، ده‌ورێکی چالاکی ده‌گێڕا. به‌شدارێکی هه‌وه‌ڵ تا ئاخری کۆبوونه‌وه‌کانی شه‌وانه‌ی مزگه‌وتی جامیعه بوو که ببووه ناوه‌ندی باس و ته‌گبیری چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی خه‌بات له دژی رێژیمی شا. به کرانه‌وه‌ی بنکه‌ی "رێکخراوی چریکه فیداییه‌کانی گه‌لی ئێران" له بۆکان، وه‌ک تێکۆشه‌رێکی ته‌واو وه‌خت چووه ریزی ئه‌و رێکخراوه‌وه. پاش هێرشی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م ساڵی ئازادیی و داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، له ده‌ورانی شه‌ڕی 3 مانگه‌دا وێڕای شه‌هید "ره‌شید"ی برای له چالاکترین ئه‌ندامانی شانه چه‌کداره‌کان بوو. که‌م شه‌قام و کۆڵان و سه‌ر کۆڵانی ئه‌و شاره هه‌بوون ئه‌و لاوه شلک و ساوا ده‌مووچاو پۆشراوه چه‌ک به ده‌سته نه‌ناسن. که‌م گاراج و گه‌رماوی گشتی و نانه‌واخانه هه‌بوون نه‌بووبنه جێ که‌مینی سه‌عیدی شۆڕشگێڕ و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ پاسدارانی تاوانباری داگیرکه‌ر. قه‌ڵای سه‌ردار و حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان شایه‌تی ده‌ده‌ن بۆ سه‌عید که چلۆن له سه‌رده‌مێکدا پاسدارانی رێژیم له کوردستان زه‌بر و زه‌نگیان ده‌نواند و پۆل پۆل رۆڵه‌کانی کوردیان ره‌وانه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئێعدام ده‌کرد، ئه‌و له گه‌ڵ برا و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بهوهجیدا، ده‌یان جار هه‌یبه‌تی داگیرکه‌رانیان شکاند و سه‌ره‌نجام دۆخی رادانیان ئاماده‌کردن.
کاک سه‌عید مرۆڤێکی پاک، راستگۆ، به ئه‌خلاق و پرێنسیپ؛ خه‌باتگێڕێکی به‌باوه‌ڕ و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی به هێز بوو. له ریزه‌کانی رێکخراوه‌کانی فیدایی دا، به‌رده‌وام له گه‌شه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌ییدا بوو. به لێوه‌شاوه‌یی خۆی به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه، گه‌یشته ئاستی رێبه‌رایه‌تی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسایه‌تی گرینگ. تا دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به ماوه‌ی 6 ساڵ به‌رپرسی دووهه‌می " رێکخراوی چریکه فیدائیه‌کانی گه‌لی ئێران" و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردستانی بوو. له ریزه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌دا، له کۆبوونه‌وه‌کان و کۆنفرانسه‌کاندا، کاک سه‌عید وه‌ک کوردستانییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌گرت و ده‌ورێکی گرینگی له‌سه‌ر بڕیارنامه و په‌سندکراوه‌کان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد ده‌گێڕا.
بیری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و ئامانجی ڕه‌وای سه‌روه‌ریی و به ده‌وڵه‌تبوونی کورد، کاک سه‌عیدی هێنابووه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که رێکخراوێکی کوردستانی دامه‌زرێنێ و بۆ عه‌مه‌لیی کردنی ئه‌و فکره چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی سیاسیی بوو. له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1991ه‌وه که‌وته جموجوڵ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و رێکخراوه سیاسییه‌ی بیری لێده‌کرده‌وه. سه‌ره‌نجام پاش چه‌ن مانگیک ئاماده‌کاریی، له سه‌رکردایه‌تی ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵ و هاوسهنگهرانیدا پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ خه‌باتی ئازادییبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند؛ ئامانج و سیاسه‌ته گشتی و سه‌ره‌تاییه‌کانی له چه‌ند نامیلکه‌دا گه‌ڵاڵه‌کرد که تا کۆنگره‌ی یه‌که‌م، حوکمی پرۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستانیان هه‌بوو.
کاک سه‌عید شۆڕشگێڕێکی زانا و وشیار بوو. بێجگه له هونه‌ری سه‌رکردایه‌تی و رێکخستن و شه‌ڕی پارتیزانی، خاوه‌ن بیر و قه‌ڵه‌مێکی به‌به‌هره بوو. سه‌دان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و فکری له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان و جیهان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی بڵاوکردوه‌ته‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له توانا و تاقه‌ت و به‌هره‌ی، ئه‌وه‌نده به‌سه که بڵێین ئه‌و بیر و رێباز و چه‌مکه سیاسیانه‌ی 16ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دایهێنان و بوونه ناسنامه‌ی ئه‌م هێزه نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌مڕۆ بۆ رۆڵه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییهکهیان بوونه‌ته گرینگ‌ترین چه‌مکه سیاسییه‌کانی سه‌رده‌م و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش یه‌ک به دوای یه‌کدا په‌سندیان ده‌که‌ن؛ له‌وانه " فیدرالیزم"، " به‌ره‌ی کوردستانی" و "دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی کورد"... هتد.
به دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌رده‌مێکی نوێ له ژیان و خه‌باتی کاک سه‌عید ده‌ستی پێ‌کرد. کاک سه‌عیدی نه‌مر، بۆ وهسهرپێخستن و گه‌شه و هه‌ڵدانی ئه‌م هێزه، شه‌و و رۆژی پێکه‌وه گرێده‌دا، هه‌ڵده‌سووڕا و ماندوویی نه‌ناسانه تێده‌کۆشا. ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌سره‌وتووه که له ماوه‌ی خه‌باتیدا خه‌می گیانبه‌ختکردنی برایه‌ک و پۆلێ له هاوڕێکانی که‌وتبووه سه‌ر دڵ، پاش دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به جۆریک هه‌ستی به ئاسووده‌یی رۆحیی ده‌کرد که ده‌یفه‌رموو: " ئێستا ئیتر دوای دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌گه‌ر مه‌رگیش له ڕێ بێ، به‌لامه‌وه گرینگ نییه". ئه‌و به‌حه‌ق هه‌ڵگری په‌یامی خانی و حاجی بوو و خوێنی بوداق سوڵتان و نه‌هری و سمکۆ و قازی له ده‌ماردا ده‌گه‌ڕا. سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بناخه‌ی رێبازێکی دانا که هه‌رگیز په‌شیمانیی و رهنجبهخهساریی تێیدانابێ و لووتکه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
رێژیمی داگیرکه‌ر و تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی که سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیکاڵی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ خۆی و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ئێران داده‌نا، زۆر زوو بۆ په‌کخستنی، له پارتی ئازادیی کوردستان که‌وته پیلانگێڕان و سیره‌ی له سه‌ری به‌رزی ئه‌م ره‌وت و هێزه گرت. ئه‌وه بوو که یه‌که‌م شاڵاوی تێرۆری خه‌باتگێڕانی کوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستانی، به تێرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ده‌سپێکرد.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌و تاوانه ئه‌گه‌ر ویستی کاک سه‌عید وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پێگه‌یشتوو و هه‌ڵکه‌وتووی سه‌رده‌م له سه‌ر رێ لابا، له لایه‌کی دیکه‌وه به‌و خه‌یاڵه مه‌ست بوو که به تێرۆری ئه‌و، پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ر له بێشکه‌دا له‌ناوبه‌رێ. به‌ڵێ! دوژمنی داگیرکه‌ر، چاوه‌ڕوان بوو سه‌عید و رێباز و حیزبه‌که‌ی پێکه‌وه بنێژن. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید سه‌عید ته‌رمی رێبه‌ره‌که‌یان به خاکی پایته‌ختی بابان ده‌سپارد، دلێرانه رایانگه‌یاند: "گه‌لی ئێمه له‌مێژه به قوربانیدان و فیداکاری رۆڵه‌کانی راهاتووه. بێگومان شه‌هید بوونی کاک سه‌عید رقی تۆڵه له داگیرکه‌ران سوورتر ده‌کا. حیزبه‌که‌شمان به شه‌هید بوونی رێبه‌ری شۆڕشگێڕ و خۆشه‌ویستی به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی داگیرکه‌ران، به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و باقی شۆڤینیسته‌کان رێگای رێبه‌ری شه‌هیدی درێژه ده‌دا و له مه‌یدانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا، گه‌رچی برینی قووڵی هه‌ڵگرتووه، راوه‌ستاوه و خوێنی رێبه‌ری شه‌هیدی هانده‌ری هه‌رچی زۆرتری پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانیه‌تی".
به‌ڵام بۆ ئیمه خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاریی کوردستان، قوتابیانی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، ئه‌وه‌ی برینی ساڕ‌ێژ نه‌بوومان، هه‌رده‌م ده‌کولێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌و تێکۆشه‌ره به‌وه‌جه‌ی رێگای ئازادیی، له نێو ماڵ و له سه‌ر خاکی به‌ر ده‌سه‌ڵاتی برای کوردی خۆیدا شه‌هیدکرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش بکوژانی بگیرێن و سزابدرێن. ئه‌مڕۆ پاش 16 ساڵ له‌و تاوانه و پاش ئاڵوگۆڕه‌کانی عێڕاق و کوردستان، ده‌زگای دادوه‌ریی حکومه‌تی کوردستان له سه‌ریه‌تی بکوژانی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بناسێنێ و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نێ.
ئێستا که 16 ساڵ به سه‌ر مه‌رگی جه‌سته‌یی ئه‌و خهباتگیڕهدا تێده‌په‌ڕێ، ئه‌و له رێبازه‌که‌یدا نه‌مره؛ چونکه مرۆڤی خاوه‌ن په‌یام زیندووه و له مردن به‌هێزتره. پارتی ئازادیی کوردستانیش ساڵ به ساڵ زیاتر گه‌شه ده‌کا و تادێ به‌هێزتر ده‌بێ. کۆنگره‌ی سه‌رکه‌وتوو و نموونه‌یی یه‌که‌می PAK (10-12/ئۆکتۆبری 2006) به درووشمی له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا، به په‌سندکردنی ئه‌و پرۆگرامه تێروته‌سه‌ل و زانستییه و سه‌قامگیر کردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌شه‌کردن و به حیزب بوون و دانانی ته‌لاری رێکخراوه‌یی گونجاو و پێشکه‌توو و په‌سندکردنی پێڕه‌وی ناوخۆی داهێنه‌رانه و چاکسازیی له هه‌موو بوواره‌کاندا، بووه ته‌واوکه‌ری ئه‌و بناخه‌یه‌ی که شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایڕشت. ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ر له‌و کاته‌دا که حیزبه‌که‌ی شه‌هید سه‌عیدی نوێ کرده‌وه، رۆحی شاد و ناوی به‌رزتر کرد. ئاخونده تیرۆریست و مرۆڤکوژه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای ئێرانیش ناو زڕاوتر بوون، که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران و گوشاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و داهاتوویه‌کی ره‌ش له چاوه‌ڕوانییاندایه. ئێمه دڵنیاین ئه‌و رۆژه‌ی ته‌خت و به‌ختی فه‌رمانڕه‌وایانی تێرۆریستی ئێران تێک‌وپێک بدرێ و بکوژانی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک سه‌رانی تاوانباری رێژیمی پێشووی عێڕاق، له ده‌ستی عه‌داڵه‌تدا گرفتار بن؛ دره‌نگ یان زوو ده‌گاتێ.
پارتی ئازادیی کوردستان، له 16 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری رێبه‌ری ههڵکهوتوویدا، په‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێ ده‌کاته‌وه که درێژه‌ده‌ری رێگا پیرۆزه‌که‌ی بێ، یاد و ناوی به‌رز رابگرێ و تاوه‌دیهاتنی ئاواته به‌رزه‌کانی نه‌سره‌وێ.
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌ی به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری شه‌هیدیان برده سه‌ر و به دوای ئه‌ودا، له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له خاکی کوردستان، له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیم، یان له پیلانه تیرۆریستییه‌کاندا گیانیان به‌ختکرد. هه‌روه‌ها ده‌ستی یه‌کبه‌یه‌کی خه‌باتگێڕانی PAK به گه‌رمی ده‌گوشین که له ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شێلگیرانه و ڕوو سوورانه، له‌سه‌ر په‌یمانی کوردایه‌تی سوورن و ئاڵای ئاواته‌کانی سه‌عید و سه‌ردارانی نه‌مری نه‌ته‌وه‌که‌مانیان، شه‌کاوه راگرتووه.
سڵاو له سه‌ر قافڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان
سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی کورد
سه‌رۆکایه‌تی
پارتی ئازادیی کوردستان
28ی خه‌رمانانی 2707
19ی سێپتامبری 2007

مرۆڤدوستان،ئازادیخوازان!
هێزه په‌لامار ده‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی به بانگه‌واز، دانیشتوانی قاڕنێ له گۆڕه‌پانی گونده‌که کۆ ده‌که‌نه‌وه، ئاگر له ماڵه‌کانیان به‌رده‌ده‌ن و هاوکات هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ریان. له‌و په‌لاماره‌دا هه‌ر که‌سیان وه‌به‌ر ده‌س دێ سه‌ره‌تا به قه‌مه و سه‌رنێزه سینگ و ورگی هه‌ڵده‌دڕن ، یان ده‌ست و قاچی ده‌قرتێنن و پاشان چه‌ند فیشه‌کێک له مێشکی خاڵیی ده‌که‌ن. هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی که حوکمی شه‌رعییان بۆ تاوان هه‌ڵگرتبوو و دروشمی " الله اکبر" یان له نێو چاوان به‌ستبوو، له‌و تاوانه دا پیاوی ئاینیی و قورعانی پیرۆزیشیان نه‌بوارد؛ سه‌ری مه‌لای ئاوهدانییشیان گۆشاوگۆش بڕی و قورعانه‌که‌ی ده‌ستییان له خوێنی گه‌وزاند.
له ئاکامی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه‌دا، 61 مرۆڤی سڤیلی کورد له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ته‌نیا به تاوانی کورد بوون به کۆمه‌ڵ کوژران.
ئه‌و رووداوه یه‌که‌م کۆمه‌ڵکوژیی له‌و چه‌شنه‌ی کۆماری ئیسلامی بوو له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام نه دوایین کۆمه‌ڵکوژیی بوو و نه ئاخر تاوان. به دوای ئه‌و جینایه‌ته‌دا، هێزه‌کانی رێژیم له گونده‌کانی " قه‌ڵاتان"،" ئیندرقاش"،"سه‌وزێ"،" کانی مام سه‌ید" و خه‌لیفه‌لیان و چه‌ند شوینی دیکه به ماوه‌ی جیاواز، راست له چه‌شنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌یان خۆڵقاندهوه. هه‌روه‌ها هه‌زاران تاوانی وه‌ک ئێعدامی به کۆمه‌ڵی لاوانی کورد، تۆپ و خۆمپاره بارانکردنی شار و گونده‌کانی کوردستان، ئاگرتێبه‌ردانی گوند و مووچه‌و مه‌زرای کوردستان،مینرێژکردنی رێگا و بانی کوردستان، ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه له خه‌ڵک و کوشتنی بێلێپرسینهوهی هاووڵاتیان و تێرۆری رێبه‌ران و تێکۆشه‌رانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کارنامه‌ی ره‌شیی کۆماری ئیسلامیین له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
مخابن، له کاتی روودانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی قاڕنی و شوێنه‌کانی دیکه‌دا، هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی به جۆرێ نه‌بوو که ئه‌و تاوانه گه‌ورانه سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوه‌ده‌وڵه‌تی رابکێشن و لێێ وه‌ده‌نگ بێن. بۆیه کۆماری تاوان و جینایه‌تی ئێران به سه‌ریدا تێپه‌ڕی و قاڕنێ و ده‌سه‌ته خۆشکه‌کانی بوونه تراژیدیای له بیرکراوی کورد.
ئه‌مرۆ که ئه‌و بارودۆخه و نۆرم و بایه‌خ و پێوه‌ره‌کان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا گۆڕانیان به سه‌ردا هاتووه و کۆمه‌ڵه ره‌هه‌ند و ده‌رفه‌تێک له به‌رده‌م کورد دا کراوه‌ته‌وه و کوردستان و بزووتنه‌وه سیاسیی و فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌که‌ی له چاو ئه‌و ده‌م له پله‌یه‌کی به‌رزتردان، ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌ڵکه‌وتووه که لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و تراژیدییه له بیر کراوانه هه‌ڵدرێنه‌وه و بکرێنه دیکۆمێنتی به کۆمه‌ڵکوشتنی کورد له‌لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه و به دواداچوونی سیاسیی و قانوونی‌یان بۆ بکرێ.
پارتی ئازادیی کوردستان هه‌روه‌ک له پرۆگرامی سیاسیی خۆیدا به یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی خۆی داناوه،به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پرسه و " زانیاری و دێکۆمێنته‌کانی کوردقڕان و ژینۆسایدی کورد و تاڵانی سامان و داراییه‌کانی کۆ ده‌کاته‌وه، رێکیان ده‌خا و له هه‌لی له باردا بۆ پێکهێنانی دادگایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی که بۆ بژاردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ته گیانی و ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌کان به‌رپرسایه‌تیی بخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌رعۆده‌ی بناسێ،تێده‌کۆشێ''.1
له 28همین ساڵوه‌گه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا به پێویستی ده‌زانیین بۆ دیاریکردنی ئه‌م رووداوه وه‌ک ده‌سپێکی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پشتیوانی ده‌ربڕین. هه‌ر له‌وکاته‌شدا سوپاسی ئه‌و که‌س و ناوه‌ندانه بکه‌ین که له گرینگییدان به‌م رروداوه و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و ورووژاندنی ده‌وریان گێڕاوه.
سڵاو له شه‌هیدانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی قاڕنێ و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دیکه
و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی
11 خه‌رمانانی 2707
2 سێپتامبری2007

"قاڕنێ" یه‌کێکی دیکه له‌و شوێنانه‌یه که تاوانێکی گه‌وره‌ی دژ به رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان تیا خوڵقا. ئه‌وێ گوندێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 10 کیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵکه‌وتووه.
28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆژی 11خه‌رمانان/ 2 سێپتا‌مبر/ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له تاوانێکی سامناک‌دا خوێنی ده‌یان که‌س له دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و گونده‌یان رشت.
هێزه په‌لامارده‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمانده‌یی " حاجی مه‌عبوودی" و " موراد قه‌ناری" به ده‌م رێگای چوونیان بۆ قارنێ هه‌ر کوردێکیان وه‌به‌ر چاو هات بێلێپرسینهوه کوشتیان. تا ده‌گه‌نه ناو دێ 6 که‌س به‌مجۆره ده‌کوژن که سیانیان مناڵی به‌ر به‌رغه‌ل بوون. پاش گه‌یشتنیان به ناو دێ خه‌ڵکه‌که له گۆره‌پانی گونده‌که کۆده‌که‌نه‌وه. له گه‌ڵ کۆوه بوونی خه‌ڵکه‌که په‌لامار دهبهنهسهریان. ده‌س له که‌س ناپارێزن و ژن و پیاو و پیر ومنال وه‌به‌ر ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی بهردهستاین ده‌که‌وێ سه‌ره‌تا به سه‌رنێزه سه‌ر و گوێلاکی دێننه خوارێ و سینگ و ورگی هه‌ڵده‌دڕن و پاشان به لێدانی چه‌ن فیشه‌ک له جه‌سته‌ی، کۆتایی به ژیانی دێنن. له‌م تاوانه درندانه‌یه‌دا کتێبی پیرۆز به هێند نه‌گیرا و پیاوی ئایینییش نهبوێردرا. مه‌لای ئاوه‌دانیی که پێیوایه په‌لامارده‌ران رێزی قورعان و مێزه‌ری سپی ده‌گرن،له کاتێکدا قورعان به‌ده‌ست تکا له فه‌رمانده‌ی هێزه په‌لامارده‌ره‌که ده‌کا کوشتاره‌که رابگرن،خۆی به‌ر هێرش ده‌که‌وێ ، ده‌یگرن و گۆشاوگۆش سه‌ری ده‌بڕن و قورعانه‌که‌ی ده‌ستیشی له خوێن نوقم ده‌که‌ن. له‌و تاوانه‌دا زیاتر له 60 مرۆڤی سڤیلی کورد پێکه‌وه له چه‌ند ساتێکدا کوژران.
ئه‌و روداوه و بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌کانی به راده‌ی رووپێوی بڵاو بوونه‌وه‌که‌ی، کوردستانی هه‌ژاند. بۆ وه‌چه‌ی راپه‌رین رووداوی وا، تراژیدیا بوو.
تاوانی له‌وچه‌شنه له پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئاخونده‌کان، یه‌که‌مجار بوو ده‌خوڵقا. به‌ڵام به‌و نموونه‌یه کۆتایی نه‌هات. له گۆندکانی قه‌ڵاتان، ئیندرقاش، سه‌وزێ،کانی مام سه‌ید و چه‌ن شوێنیکی دیکه راست له چه‌شنی ئه‌و تاوانه دووباره و چه‌ند باره کرانه‌وه و له پرۆسه‌ی سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و ساڵانه‌دا، بووه دیارده‌یه‌ک.
سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه دژه مرۆڤییانه، هه‌رگیز بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی نه‌بوونه رووداوێکی جێ سه‌رنج و بایه‌خ. قارنێ و دهستهخۆشکهکانی بوونه تراژیدیای له بیر کراوی کورد. هۆکاری ئه‌وه‌ش له لێکدانه‌وه‌ی " گه‌وره" دا بۆ دوو هۆی سه‌رکیی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیی ده‌گه‌رێته‌وه.
له‌به‌ستێنی نێوخۆیی‌دا رووداوه یه‌ک له دوای یه‌که گه‌رمه‌کانی کوردستان و ئێران،گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی له‌دژی کورد،هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئێران- عێراق،کرچ و کاڵیی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی، نه‌بوونی ئامرازه‌کانی پێشکه‌وتووی گویزانه‌وه‌ی هه‌واڵ، و له به‌ستێنی نێونه‌ته‌وییدا،گوێ ئاخنینی ده‌وڵه‌تان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حاند پرسی کورد و نه‌یامه‌تییه‌کانی، دابڕاویی کوردستان له دنیای ده‌ره‌وه و گه‌مارۆ درانی به چه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری دوژمن و نه‌بوونی دۆستی ستراتیژی، نه‌گه‌یشتنی زانیاری به ده‌ره‌وه، لاوازی کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌هێزیی ده‌وڵه‌ت وه‌ک تاکه ئه‌کته‌ری گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌و فاکته‌ره سهرهکهییانه بوون که ئه‌و تاوانانه‌ی به بێده‌نگی هێشته‌وه. ئه‌م فاکته‌رانه له هه‌ناوی ئه‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا بوون که پێیده‌گوترا " جیهانی دوو جه‌مسه‌ری" و شه‌ری سارد و دابه‌شبوونی جیهان به دوو که‌مپی سه‌ره‌کیی ، بێده‌ره‌تانی نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کان و قوربانییکرانیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و سه‌روه‌ریی ره‌های ده‌وڵه‌ت،سیما سه‌ره‌کییه‌کانی پێکده‌هێنا.
ئایا رووداوه‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ و شوێنه‌کانی دیکه، تاوانگه‌لی کت‌وپڕ و دابڕاو له سیسته‌می سیاسیی و ره‌فتاری سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بوون؟ ئایا تاوانی ده‌سته و تاقمه چهکدارهیاخییهکان له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بوون؟ ئه‌و بار‌و دۆخه چی بوو ئه‌و تاوانانه‌ی تیا خوڵقا؟ ئایا تاوانه‌که‌ی قاڕنێ و تاوانه‌کانی هاوچه‌شنی به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به ژینۆساید داده‌نرێن؟ کێ به‌رپرسیاری ئه‌و تاوانانه‌یه؟
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ک له پاسداره‌کانی ئه‌و ده‌م و تیۆریسیه‌نه‌کانی ئیستای کۆماری ئیسلامی له باس له روداوه‌کانی ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئاخونده‌کان،حه‌ولیان داوه تاوانه زه‌ق و دیاره‌کانیان به " بارودۆخی نائاسایی سه‌ره‌تای شۆرش"، پاساو بده‌ن. یه‌کێک له‌و که‌سانه "محمد رضاجلایی پور"ه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا فه‌رمانداری مهاباد بوو و به بکوژی 59 لاوی ئه‌و شاره به کۆمه‌ڵ، ناسراوه.
بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌و پرسیارانه ده‌بێ دوو مه‌ودای مێژوویی و دیار( مشخص) ی ده‌سه‌ڵاتی حاکم له ئێران‌دا له سه‌ر پرسی کورد راڤه بکرێ.
له چاوخشانێکی خێرا به‌سه‌ر هه‌ر دوو مه‌ودای مێژوویی و دیار دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و تاوانانه به رووداوگه‌لی کت‌وپڕ و دابڕاو له‌یه‌ک و له سیسته‌می سیاسی و ره‌فتاری سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی حاکم ناخوێندرێنه‌وه.
له مه‌ودای مێژوویی‌دا حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران،خاوه‌ن کارنامه‌یه‌کی ره‌شن له کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خوڵقاندنی تاوانی هاوشێوه‌ی قارنێ. هه‌رکام له‌وان بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد و ئاسمیله‌کردن و تواندنه‌وه‌ی کورد له بۆته‌ی "میلله‌تی ئیران" دا، ده‌یان کۆمه‌ڵکوژیی وه‌ک: هێرشه‌که‌ی سه‌ر قه‌ڵای دمدم، "موکری قڕان"، قه‌لاچۆی عێلی مه‌نگوڕ و قه‌لاچۆی لوڕهکانیان ئه‌نجام داوه.
هه‌ر به هه‌مان ئامانج و ستراتیژیی ده‌ستیان داوه‌ته گۆڕینی سیمای دیمۆگرافی کوردستان،تاڵان‌کردنی سامان و دارایی نه‌ته‌وه‌یی کورد، راگوێزانی زۆره‌ملیی ، دزینی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان،قه‌ده‌خه‌کردنی زمان و جلوبه‌رگ و کلتووری نه‌ته‌وه‌یی و توندکردنی هه‌زاران کورد له چاڵهرهشهکانیان تا کۆتایی ژیان.
له مه‌ودای دیاردا، ئه‌م فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه ده‌یسه‌لمێنن که تاوانه‌کانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ و هتد،تاوانگه‌لی رێکخراو و فه‌رمیی کۆماری ئیسلامی و به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی و پرۆسه‌ی سه‌رکوت و په‌لاماری نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
1- ئه‌و تاوانه پاش ده‌رچوونی حوکمی جیهادی خومه‌ینی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد خوڵقا و به‌شێک بوو له پرۆسه‌ی به‌رێوه بردنی ئه‌و حوکمه شه‌رعییه‌ی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسیی ئه‌و ده‌می ده‌وڵه‌تی ئیران.
2- هێزی خوڵقێنه‌ری تاوانه‌که، گرووپی یاخی له ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، هێزێکی ناسراو و به‌شێک له هێزی چه‌کداری فه‌رمیی ئه‌و کاتی ده‌وڵه‌ت بوو.
3- خوڵقێنه‌رانی تاوانه‌که تووشی هیچ لێپرسینه‌وه و سزایه‌ک نه‌بوون، به‌ڵکوو خه‌ڵاتی مادیی و مه‌عنه‌ویش کران.
4- هیچ ناوه‌ندێکی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت تاوانه‌که‌ی مه‌حکوم نه‌کرد و حه‌ولی پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌دا.
5- هاوچه‌شنی ئه‌و تاوانه به ماوه‌ی جیاواز له ژماره‌یه‌ک گوندی دیکه‌ی کوردستان له لایان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه رووی دایه‌وه.
6- تاوانه‌که له کاتی شهر و تێکهه‌ڵچوونی مه‌یدانیی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کورد رووی نه‌دا، یان کوشتارگاکه نه‌که‌وتبووه نێوان به‌ره‌ی شه‌ری دژبه‌رانه‌وه.
7- تاوانی کوشتنی کورد درێژه‌ی کێشا و له پاش ئه‌و رووداوه‌وه به ماوه‌ی 10 ساڵ، پۆل پۆل مرۆڤی سڤیلی کورد،له په‌لاماری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا کوژران، به دیلیی ئێعدام کران، یان له ئهشکهنجهگاکاندا به حوکمی "قانوون" ئێعدام و له سێداره‌دران." پاکسازی"یه‌کانی ئاخوند خه‌ڵخاڵی و حاکم شه‌رعه‌کانی دیکه‌ی رێژیم له کوردستان به‌شێک له‌و تاوانانه بوون.
سیمای سه‌ره‌کی ئه‌و باردۆخه‌ی تاوانی قارنێی تیا خوڵقا، بریتی بوو له بزاوتێکی رێک‌وپێکی سیاسیی و سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و کپکردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگێکی جیاواز و سه‌رکوتی هه‌ر داوایه‌کی ره‌وا و له ره‌گه‌وه ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک له پێناو سه‌پاندنی سیسته‌می تووتالیتاری و سڕینه‌وه‌ی دییه‌کان و یهکرهنگ کردنی هه‌مووان له ناو" ئوممه‌تی ئیسلامی ئێران" و پارێزگاریکردن له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ئێران. ئه‌وه‌ی له‌م ستراتیژییه‌دا له نێوان شا و خومه‌ینی دا به جیاواز خۆی ده‌نواند، جێ‌گۆرکێی نێوان " میلله‌ت" و" ئۆممه‌ت" بوو.
ئه‌وه که ئایا تاوانه‌که‌ی قارنێ و گونده‌کانی دیکه، به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌چنه خانه‌ی ژینۆسایده‌وه یان نا، پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌ی پتر ده‌کا. به‌ڵام هه‌ر له جێ‌دا هێندێک له توخمه‌کانی ژینوساید له‌و تاوانانه‌دا به روونی ده‌بێنرێن.
له ماده‌ی دووی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌خه‌کردنی ژینۆساید(1948) دا ئه‌و تاوانانه‌ی به ژینۆساید ده‌ناسرێن خاڵ به خاڵ به‌مجۆره دیاریی کراون:
1- کوشتاری به کۆمه‌ڵی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌تی نه‌ژادیی،ئیتنیکی، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.
2- حه‌ولدان بۆ سڕینه‌وه‌ی زمان و له ناوبردنی کلتووری نه‌ته‌وه‌یی حه‌شیمه‌تێک( گرووپێکی مرۆڤی).
3- ژێر گوشار هاویشتنی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت، به ئامانجی له ناوبردنی.
4- رێگریی له زاو و زێی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت،به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له ئامرازه نائاساییه‌کان.
5- راگوێزانی زۆره ملیی به کۆمه‌ڵی به‌شێک یان ته‌واوی حه‌شیمه‌تێک له سه‌ر خاکی باووباپیرانی.
ژینۆساید به‌ژماره‌ی قوربانییه‌کاندا ناناسرێته‌وه و گرینگ‌ترین خاڵێ که ژینۆساید له باقی تاوانه‌کان جیاده‌کاته‌وه، بریتییه له ئامانجی تاوانه‌که. هه‌ر له مادده‌ی دووی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا هاتووه که:" ژینۆساید کرده‌یه‌که بۆ له ناوبردنی به‌شێک یان ته‌واوی حه‌شیمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیکی، نه‌ژادی یان مه‌زهه‌بی".
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، دابه‌شکه‌ران و داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌رگیز به ئاشکرا و راشکاو باسی " ئامانجی له ناوبردن"ی کوردیان نه‌کردوه. به‌ڵام به پلان و پیلان و کرداری رێکخراو و سیستماتیک شێلگیرانه وه‌دووی وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه که‌وتوون. له مێژووی هاوچه‌رخدا و له بڕانه‌وه‌ی شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و دامه‌زراندنی ته‌رتیباتی تازه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ملاوه،له سیاسه‌ت و یاسا، یان له پراکتیکی هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا، ئه‌م ئامانجه به ره‌هه‌ندی فیزیکی،کلتووری و ئابووری،حه‌ولی وه‌دیهاتنی دراوه.کاتێ له 1923دابه پێی رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان کوردستان جارێکی دیکه دابه‌شکرایه‌وه،له حاڵێکدا هه‌ر به‌شێکی کوردستان خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تێک،که‌چی ئه‌و نیشتمان و دانیشتوانه له‌ت له‌تکراوه به نه‌بوو دانران و ته‌نانه‌ت ناوێکیان لێنه‌برا.
لهترکیای نوێی که‌مالیسته‌کاندا به پێی قانوون، کوردستان و کورد به نه‌بوو دانراون. ماده‌ی 301 قانوونی بنه‌ڕه‌تی ترکیا(ده‌ستوور) که له 20 ئاوریلی 1924 په‌سند کراو تائیستا کاری پێده‌کرێ، به راشکاوی و بێته‌فسیر هه‌ڵگرتن ده‌ڵێ:" هه‌رکه‌سێک له ترکیا ده‌ژی ترکه".
له ئێرانی ره‌زاخانیش دا کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌ولی تواندنه‌وه‌ی درا. له پاش شکانی شۆرشه‌که‌ی سمکۆی مه‌زن،عه‌لی ده‌شتی له مه‌جلیسی شورا رایگه‌یاند له ئێران‌دا کێشه‌یه‌ک به ناوی کێشه‌ی کورد نییه و کورده‌کان خۆیان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز نازانن و خۆ به ئیرانی داده‌نێن. ئێرانییه‌کان هه‌میشه کوردیان به قه‌ومێکی ئیرانی و لقێک له فارس داناوه و ئاماده‌ی قبوولی ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بوون و زمانی کوردییشیان به "گویش"ێک له زمانی فارسی واته زاراوه‌یه‌کی فارسی داناوه. ره‌زاخان بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد له هیج تاوانێک دژ به کورد نه‌پرینگایه‌وه. محه‌مه‌د ره‌زای کوری هه‌ر ئه‌و رێچکه و رێبازه‌ی گرته‌به‌ر و خۆمه‌ینی و داروده‌سته‌که‌شی بوونه میراتگریان.
ده‌وڵه‌تی عێراق له کاتی دروستکردنییدا، بهرعودهکرا مافه کلتورییه‌کانی کورد بپارێزێ. به‌ڵام هیچکات نه‌یانپاراست و له ساڵی 1963هوهپرۆسهی ژینۆساید و ته‌عریب و کۆمه‌ڵکۆژیی کوردیان گرته به‌ر و سه‌ره‌نجام گه‌یاندیانه ئه‌نفال و کیمیبارانی کوردستان.
له سووریا به ئامانجی تواندنه‌وه‌ی کورد، ئیستاش ناسنامه به مرۆڤی خۆ به کوردزان نادرێ و ته‌عریبی کوردستان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. له کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی پێشووش کوردیان وه‌ک ئاردی ناو دڕک پڕش و بڵاو کرد.
هه‌رچۆنێ بێ و به‌هه‌ر پێوانه‌یه‌ک تاوانه‌که‌ی قارنێ و ئیندرقاش و قه‌ڵاتان و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ،کۆمه‌ڵکوژیی بوون. کۆمه‌ڵکوژیی کۆماری ئیسلامی دژ به " حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت"؛ دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌م به‌و هۆکارانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه به بێده‌نگی به سه‌ر کۆماری ئیسلامییدا تێپه‌رین،ئه‌مرۆ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی به جۆرێ گۆڕاوه که ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانی نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کانی وه‌ک کورد ره‌خساوه. له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ده‌کرێ فایله تۆزگرتووه‌کانی تاوان و کۆمه‌ڵکوژیی دهوڵهتهسهرهڕۆیهکان هه‌ڵدرێنه‌وه و بکه‌رانیان راپێچی دادگا بکرێن. هه‌ر به‌م پێیه ده‌کرێ و ده‌شێ فایله له بیرکراوه‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و سه‌وزێ و کانی مام سه‌ید و ئیعدامی به کۆمه‌ڵی 59 لاوه‌که‌ی مهاباد بژێندرێنه‌وه؛ به‌ڵگه پێوه‌ندیداره‌کانیان کۆبکرێنه‌وه ، رێکبخرێن و بخرێنه به‌ر ده‌ستی ناوه‌ند و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کانی لاگیری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌ربینگی دامهزراوهنێونهتهوهییه پێوه‌ندیداره‌کانی پێ بگیرێ و بکرێنه "کیفر خواست"ی کورد له سه‌ر کۆماری ئیسلامی و بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه.
پارتی ئازادیی کوردستان،بایه‌خێکی گه‌وره به‌م پرسه و به کۆکردنه‌وه‌ی دیکۆمێنته‌کانی تاوانه‌کانی کوردقڕان و کۆمه‌ڵکوژیی کورد ده‌دا. " مانیفێستی ئازادیی کوردستان"، پرۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان له دوایین مادده‌ی دا به‌مجۆره له‌م بابه‌ته ده‌دوێ: " پارتی ئازایی کوردستان زانیاری و دیکۆمێنته‌کانی تاوانه‌کانی کوردقڕان و ژینۆسایدی کورد و تاڵانی سامان و داراییه‌کانی کۆ ده‌کاته‌وه، رێکیان ده‌خا و له کات و هه‌لی له باردا بۆ پێکهێنانی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ بژاردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ته گیانی و ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌کان، به‌رپرسایه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌رعۆده‌ی بناسێ،تێده‌کۆشێ."
02/09/2007
ريشه هاي ستبر تو قلب مرا در خاک مي شناسد.
مردزمخت و بی نزاکت
زن ها ابله ها و خسته کننده اند!!
هزار توهایی که زمان می سازدشان
ناپیدا می شوند
و تنها دلی می ماند....
دختر سیاه م‌و
در میان پروانه های سیاه
از کنار مار سپید مه می گذرد.
دخترک ذنجیر شده است
به لرزش ضرباهنگی ناپیدا
دلی از نقره دارد
خنجری در دست راست!
چه آدم هایی!
چه روزهای ملال آورو خسته کننده ای!
صحبت های تمام نشدنی درباره ی مسائل تکراری قسمت بیشتروقث و نیروی آدم رو می گیره و آنچه
دست آخر برای آدم می مونه
نوعی زندگی ابلهانه و بی حاصله...
نوعی هستی بی مزه و مبتذل
که فرار از اون غیر ممکنه...
درست مثل اینهکه آدم ساکن تیمارستان باشه
خوشا به حال
شیرین وفرهاد
لیلی ومجنون
عجب حوصله ای داشتند برای عاشقی...!!
پ.ن:دلم بيخودي بهانه مي گيره.
پ.ن:خسته شده ام از همه چي.